xandan1

وێنە.. میلان هێرشبەرێکی سوپەر دەکڕێت

یانەى میلان سورە لەسەر ئەوەى بۆند لەگەڵ ئۆبامیانگ ئیمزابکات و گەر سەرکەوتوو نەبوو کالینیچ دەکرێت.
ئاژانسی سکاى سپۆرت ئاماژە بەوە دەدەن یانەى میلان هێشتا بەدواى کڕینی هێرشبەرێکی سوپەرەوەیە و دەیەوێت بۆند لەگەڵ ئۆبامیانگی هێرشبەری بروسیا دۆرتمۆند ئیمزابکات.
سکاى سپۆرت ئەوەشی ئاشکراکردوە کە یانەى میلان ئامادەیە 50 ملیۆن یۆرۆ لە کرینی ئۆبامیانگ خەرج بکات بەڵام دۆرتمۆند بە کەمتر لە 75 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری نابێت.
بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان، بژاردەى دووەمی یانەى میلان کڕینی کالینیچی هێرشبەری فیۆرینتینایە و دەتوانێت بە 30 ملیۆن یۆرۆ بیکرێت.
لەوکاتەوەى یانەى میلان کەوتۆتە دەست دەوڵەمەندەکانی چینەوە ئەو یانەیە 10 یاریزانی نوێی کڕیوە.


Comments

Popular Posts