بەرشەلۆنە دەرگایی بە ڕووی مانچستەر یونایتدا داخست یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە نەخێر وەڵامی یانەی مانچستەر یونایتدی دایەوەو ئامادە نیە دەستبەرداری ئەستێرەیەکی ببێت بۆی.ڕۆژنامی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، بەرشەلۆنە گرێبەستێکی لەلایەن مانچستەر یونایتدەوە بۆ هاتووە کە نرخەکەی ٤٠ ملیۆن یۆرۆیە.بەرشەلۆنە هەر وەک چۆن لە وەرزی ڕابردوودا گرێبەستی مانچستەر سیتی ڕەتکردەوە، ئاوهاش گرێبەستە ٤٠ ملیۆنییەکەی مانچستەر یونایتدی ڕەتکردەوە.یانەکانی خولی ئینگلتەرا زۆرن کە گرنگی بە سێرجیۆ ڕۆبەرتۆ دەدەن، لە پاڵ مانچستەر یونایتد و سیتی، چێڵسیش هەیە کە کۆنتی دەیەوێت ئەو یاریزانە بکڕێت.گرێبەستی ڕۆبێرتۆ لە ساڵی ٢٠١٩ دا تەواو دەبێت و بەرشەلۆنەش تا ئێستا درێژی نەکردۆتەوە.

Comments

Popular Posts